هاری کەین بڕیاری جێهێشتنی ئەڵمانیا دەدات

یاریگا –
هاری کەین بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە داهاتووی خۆی لە بایرن میونشن دا.
لەوەتەی هاری کەین لە ساڵی 2023 لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە، قسە و باسێکی زۆر لەسەر گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ دەبیسترێت. بەڵام بەگوێرەی ماڵپەڕی (تۆک سپۆرت) هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵەکە بڕیاریداوە لانیکەم بۆ ماوەی ساڵێکی تر لە بایرن بمێنێتەوە و لە گواستنەوەی هاوینەدا یانە ئەڵمانییەکە جێناهێڵێت.
کاپتنی ئینگلتەرا دەیەوێت بەختی خۆی بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بایرن تاقی بکاتەوە پێش ئەوەی باڤارییەکان جێبهێڵێت.
بڕگەی ئازادکردنی کەین لە بایرن لە 67 ملیۆن پاوەندەوە بۆ 54 ملیۆن پاوەند بۆ یانەکانی ئینگلتەرا لە گواستنەوەکانی مانگی یەکی داهاتوودا کەم دەکرێتەوە. ئەم دابەزینەی نرخەکان دەتوانێت سەرنجی یانەکانی پرێمەرلیگ رابکێشێت کە دەیانەوێت هێڵێ هێرشبەری خۆیان بەهێز بکەن. کەین لە دوای گواستنەوەی لە تۆتنهام لە 89 یاریدا 80 گۆڵی تۆمارکردووە و 22 ئەسیستیشی لەگەڵ بایرن کردووە.
کەین لە پرێمەرلیگ 213 گۆڵی بۆ تۆتنهام کردووە، لە لیستی گۆڵکارانی مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا تەنیا ئالان شیرەر بە 260 گۆڵ لە ئەو گۆڵی زیاتری تۆمار کردووە.
کەین دەتوانێت یەکەم نازناوی ژیانی وەرزشی خۆی لە رۆژی شەممەدا بەدەستبهێنێت، ئەگەر بایرن لە بۆندسلیگا لە لایپزیگ بباتەوە. بەڵام یانە باڤارییەکە دەبێت لەم یارییەدا بەبێ کەین روبەڕوی لایپزیگ ببێتەوە، چونکە کەین بۆ یارییەک سڕکراوە و دەبێت لە پەیژەکانەوە سەیری یاریی بکات.