بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ پۆگبا چاوی لە مۆندیالە و هەنگاوەکانی دەستپێکردووە

ئۆفەری فەرمی پێگەیشتووە....

Yariga App

یاریگا –

پۆڵ پۆگبا، یاریزانی بێ یانەی فەڕەنسی نایەوێت بچێتە خولی ئەمریکا و چاوی لە ئەوروپایە.

یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد، یوڤێنتوس و هەڵبژاردەی فەڕەنسا سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن دی سی یونایتدی ئەمریکی، دەیەوێت لە ئەوروپا یاریی بکات.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا دەیەوێت لە قۆناخێکی دیکەی کاروانی وەرزشیدا لە ئەمریکا یاریی بکات، بەڵام ئێستا چاوی لە ئەوروپایە.

پۆگبا پێی وایە، ئێستاش دەتوانێت بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی وەکو چامپیۆنزلیگدا بکات و ئامانجی گەورەی ئەوەیە، گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی بەشدار لە پاڵەوانیەتییەکەدا واژۆبکات. باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی 2014 پێی وایە، بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، رێگە بۆ گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا خۆش دەکات و ئەگەری بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026دا دەبێت.

زیاتر لە 20 مانگە پۆگبا هیچ یارییەکی فەرمی نەکردووە، ئەمەش دوای سەلماندنی بەکارهێنانی ماددەی DHEAی قەدەخەکراو. ماددەکە ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بەرزدەکاتەوە و ئەمەش پێچەوانەی یاساکانە.

لە کاتی سەپاندنی سزاکە، پۆگبا یاریزانی یوڤێنتوس بوو، ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی وزە بەخشتی ئیتاڵیا، پۆگبای بۆ ماوەی چوار ساڵ سڕکرد. پۆگبا دووپاتیدەکاتەوە، ئاگاداری بەکارهێنانی ماددەیەکی لەو جۆرە نەبووە، بۆیە لە دادگای وەرزشی تانەی لە بڕیارەکەدا و سزاکەی بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە. لە مارس/ئاداری رابردوو مەشقەکانی فەرمی دەستپێکردەوە.

لە نۆڤێمبەر/تشترینی دووەمی ساڵی رابردوودا، پۆگبا و یوڤێنتوس لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست رێککەوتن و ئێستا یاریزانێکی ئازادە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ESPN بێت، یانەکانی فیۆرێنتینا و مارسیلیا بیریان لە پەلکێشکردنی پۆگبا کردبووەوە، جیا لەمەش چەند ئۆفەرێکی لالیگا، بەڕازیل و سعوودیەش رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button