ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ فلۆریان فیرتز یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان فیرتز لەنێو ئەو چەند یانە گەورەیەی ئەوروپا چاویان لێیەتی، دواجار بڕیاری خۆیدا و بایرن میونشنی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی یاریی بۆ بکات.

سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، فلۆریان فیرتز یاریزانی لاوی ئەڵمانی لەگەڵ بایرن میونشن بە شێوازی زارەکی گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام هێشتا بایرن میونشن لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لەبارەی یاریزانەکە رێکنەکەوتوون.

سانتی ئۆنا لە ماڵپەڕی بەناوبانگی فووت مێرکاتۆی فەڕەنسی ئاشکراشیکردووە، هێشتا مانچێستەر سیتی ئەو یاریزانە لاوە ئەڵمانییەی دەوێت، کە جگە لە بایرن هەریەکە لە مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید دەمێکە چاودێری ئەو یاریزانە ئەڵمانییە دەکەن.

یاریزانە 21 ساڵانەکەی لیڤەرکوزن ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 140 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، کە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن نوێکردەوە.

فیرتز لەم وەرزە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە 42 یاری 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، لەوەتەی ساڵی 2021 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کراوە و لە 21 یاریی نێودەوڵەتی خاوەنی 6 گۆڵە بە درێسی مانشافت.

بابەتی زیاتر

Back to top button