ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فلیک گۆڵپارێزی سەرەکی بارسێلۆنای بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ یەکلاکردەوە

ستایشی هێلی بەرگری ئینتەر میلان دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا  باسی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان ده‌كات و ستایشی هێلی به‌رگری تیپه‌كه‌ ده‌كات.

بڕیاره‌ سبه‌ی له‌ یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان له‌ كاتژمێر 10:00 شه‌و یاریی بكات.

فلیك پێش یارییه‌كه‌ گوتی،

ئێمە سەرنجمان لەسەر یاریی یەکەمە، ئەوە یەکەم هەنگاوە کە دەبێت بیگرینەبەر، ئینتەر رکابەرێکی زۆر قورس ده‌بێت، پێم وایە بەرگریان لە باشترینەکانی ئەوروپایە، دەزانن چۆن لە پشتەوە یاریی دروست بکەن هه‌روه‌ها هێڵێكی ناوەڕاستی زۆر بەهێزیان هەیە.


راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ راشی گه‌یاند،

کاتێک لە یاریی کۆتایی جامی شای بەرامبەر ریال مەدرید براوه‌ ده‌بیت، بە سروشتی چیرۆکێکی تایبەته‌ هەستەکانیش زۆر بەهێز ده‌بن و متمانه‌ی زیاترت به‌خۆت ده‌بێت، بەڵام ئێستا ئێمە لێرەین، سەرنجمان لەسەر ئه‌و یارییه‌ چانسی ئەوەمان هەیە بگەینە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، گه‌یشتن به‌ یاریی كۆتاییش خه‌ونێكه‌ بۆ هه‌مووان.


هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسا ده‌ڵێت،

دەبێت بە تەواوی سەرنجمان لەسەر ئه‌م یارییه‌ بێت، تیمەکە لە دۆخێکی باشدایە، کارەکانی ئەمڕۆمان باش بوو، هەموو تیپه‌كه‌م سەرنجیان لەسەر ئەم یارییە بووە، کۆبوونەوەیەکمان هەبوو كه‌ باسی ئه‌وه‌مان كرد ده‌بێت به‌رامبه‌ر یاریزان و تیپی به‌رامبه‌ر چی بكه‌ین،  هەروەها باسمان لەو هه‌ڵانه‌ کرد کە لە دوایین یاریمان بەرامبەر ریال مەدرید كردمان، ده‌بێت لێوه‌یان فێربین.


فلیك گوتیشی،

گرنگترین شت ئەوەیە کە دەبێت هێزی خۆمان و شێوازی یاریی كردنمان نیشان بدەین نیشاندانی باشترین وەشانی ئێمە لەم دوو یارییەدا زۆر گرنگ دەبێت.

له‌باره‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی فلیك گوتی،

ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی باس لە پێکهاتەی سەرەکی بکەین، چونکە رۆژێکی دیکەمان لە پێشە، سبەی دەبینین چی روودەدات، یاریزانەکان تا چه‌ند ئاماده‌یی یارییه‌كه‌ ده‌بن، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌رێ بكه‌ین و  دەزانن ئینتەرمیلان رۆژی یەکشەممە یاریی کرد، بۆیە کاتژمێرەکانی پشوویان له‌ ئێمه‌ کەمترە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگە، هەمووان دەیانەوێت 100% هێزی خۆیان ببه‌خشن.

گوتیشی،

ئێمە یاریزانمان لەسەر کورسی یەدەگ هەیە کە دەیانەوێت لە قۆناخی پێش کۆتایی یاری بکەن، ئەوەش زۆر ئەرێنییە،ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە هەمووان سەرنجیان لەسەر ئه‌و یارییه‌.

پرسیار له‌ فلیك كرا كه‌  لە کاتی هەڵبژاردنی پێکهاتەی سەرەکیدا سەرنجت لەسەر چییە؟ راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ رایگه‌یاند،

بێگومان بیر لە لایەنە تاکتیکییەکان دەکەمەوە، هەروەها ئەمڕۆ ڕاهێنانمان کرد دەبێت سەرنجمان لەسەر ئامادەیی یاریزانەکان بێت.

له‌باره‌ی  جوڵس کوندێ گوتی،

یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە لەبەر ئەوە نییە کە گۆڵەکەی كردووه‌، بەڵکو بەهۆی شێوازی بەرگریکردنیشیەوەیە، پێم وایە چەند ساتێک هەبوو کە توانی یاریزانانی ریاڵ مەدرید رابگرێت.

فلیک باسی له‌وه‌شكرد،

باسمان لەو شتانە کرد کە پێویستە بیگۆڕین، هێڵی ناوەڕاستیان لە پێنج یاریزان پێکهاتووە، ئێمەش دەبێت بۆشاییەکان بپارێزین، راهێنانمان لەسەر ئەوە کردووه‌ کە دەمانەوێت چی بکەین، گرنگە تۆپ بهێڵیتەوە و هەڵەکان کەم بکەیتەوە هه‌روه‌ها دەبێت سەرنجمان لەسەر لایەنی بەرگری بێت، پێویستە فەزاکان بە باشی بپارێزین، ئەمە زۆر گرنگە.

له‌ كۆتاییدا گوتی،

وەک پێشتر گوتوومه‌ له‌ بارسا زۆر دڵخۆشم، لەگەڵ یانەکە، لەگەڵ یاریزانەکان، لەگەڵ ستافه‌كان، زۆرم خۆشدەوێت ده‌مه‌وێت لێرە لە بارسێلۆنا بمێنمەوە، بەڵام ئێستا، کاتێکی گونجاو نییە باسی ئەوە بکەین، چونکە سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە دەمانەوێت لەگەڵ تیمەکەدا چی بەدەستبهێنین و ئەوەش زۆر گرنگترە لە دۆخی تایبەتی من.

بابەتی زیاتر

Back to top button