چامپیۆنزلیگگرنگترین

یامال بۆ هاندەرانی ریال مەدرید: کەی لە ئێمەتان بردەوە ئینجا مافی قسەتان هەیە

باسی بۆیەکردنی قژی و یارییەکەی ئینتەر میلان دەکات

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئینتەر میلان هۆکاری بۆیەکردنی قژی و لێدوانەکەی لەدوای بەدەستهێنانی جامی شای ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و بە باسی یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات.

لامین یامال یاریزانی لاوی بارسێلۆنا لەبارەی یارییەکەی ئینتەر میلان دەڵێت  :’ئەمە یەکەمجاره‌ له‌ قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كه‌م، بۆ زۆرێک لە هاوڕێکانی تیمەکەشم به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ یەکەمجارە، ئێمە خواستێکی زۆرمان هەیە بۆ ئه‌وه‌ی سەرکەوین بۆ یاریی کۆتایی، ئەوەش ڕوونە کە دەمانەوێت ئەوە پیشانی هاندەرانی بارسا بدەین کە توانای چیمان هەیە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بگەینە یاریی كۆتایی’.

له‌باره‌ی به‌هێزی ئاستی هێلی به‌رگری ئینته‌رمیلان یاریزانه‌ 17 ساڵانه‌كه‌ گوتی، پێموایە هەمووان دەزانن بەرگریان زۆر بەهێزە، ئەوەش بەهێزترین چەکیانە، هێرشی پێچەوانە و یاریکردن بە باشی ئەوان تیپێکی زۆر بەهێزن و لە هەموو وه‌رزه‌كانی چامپیۆنزلیگدا ئەوەیان نیشانداوە، بەڵام پێموایە لە کۆتاییدا ئێمە لەگەڵ یاریی كردن به‌ تۆپ زۆر باشین،  دەبێت ئەوەی ده‌توانین بكه‌ین به‌رامبه‌ر ئینته‌ر به‌كاری بهێنین و هەموو هه‌ولێك بدەین بۆ ئەوەی سەرکەویت.

گوتیشی :’من ترسم له‌ ئینته‌رمیلان نیه‌ چونکە ئەگەر هه‌ستم به‌ ترس بكردایه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌وا لە ئینستاگرام هیچم پۆست نەدەکرد. بۆیە هەرگیز هەستم ترسە نەکردووه‌’.

له‌باره‌ی بۆیه‌كردنی قژی یاماڵ ده‌ڵێت :’قژم بۆیەکرد بۆ ئەوەی خۆم سەرقاڵ بکەم تاوەکو کات خێراتر بڕوات و بگەمە کاتی یاریی کلاسیکۆ بەڕاستی ئێستا، شتەکان بۆ من بە باشی بەڕێوەدەچن، من ئەوە دەکەم کە حەزی پێدەکەم’.

لامین ستایشی ئاستی یاریزانه‌كانی هاورێی كرد و رایگه‌یاند، جگە لە پێدری و رافا و هەموو ئەو یاریزانانەی کە هەمووان دەیانناسن سەرسوڕهێنەرن، ئاستی ئینیگۆ و فرێنکی لە ڕاستیدا سەرسوڕهێنەره‌، دەڵێت ‘خه‌ڵك زیاتر باسی من و پێدری و رافا ده‌كه‌ن، بەڵام بۆ من ئینیگۆ و فرێنکی یاریزانی زۆر گرنگن’.

له‌باره‌ی چوونه‌ لای یاریزانانی ریال مه‌درید و ته‌وقه‌ كردن له‌گه‌ڵیان دوای كۆتایی هاتنی یاریی كۆتایی جامی شا یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ دەڵێت :’وەک یاریزانێک، بۆ ئەوەی بگوترێ یاریزانێکی باشم، هه‌روه‌ها وەک مرۆڤێک، کەسێکی بەڕێز بیت و لەلایەن کەسانی دیکەوە ڕێزت لێ بگیرێت، پێم وایە ئەوە گرنگترین شتە، ئەوە شتێکە کە دایک و باوکم لە ماڵەوە فێرییان کردم، ئەوەش ئەوەیە کە دەمەوێت خەڵک لەبارەی منەوە لەبیریان بێت و بیریان نه‌چێت’.

لەبارەی ئەو لێدوانەی کە دوای یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا گوتبووی ‘ئەوان ناتوانن لێمان ببەنەوە’ کە ئەم قسەیەی هاندەرانی ریال مەدریدی تووڕە کردووە، یامال دەڵێت :’کەی لە ئێمەیان بردەوە ئەوکات مافی قسەکردنیان هەیە، من تاوەکو سەرکەوتن بەدەست بهێنم مافی خۆمە قسە بکەم’.

له‌ كۆتاییدا له‌باره‌ی 100مین یاریی فه‌رمی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ گوتی، پێموایە لە تەمەنی مندا کەم یاریزان هەیە بەم ژمارە زۆرە یاریی بۆ یانەیەکی گەورەی وەک بارسێلۆنا بكات ، بۆمن شانازیه‌ زۆرترین پێزانینم هه‌یه‌ و پاراستنی پاڵنەرە دەروونییەكان شتێکە کە پێموایە لە یانەیەکی وەک بارسا ئاسانە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button