
یاریگا –
رۆدریگۆ گۆس، هێرشبەرەکەی ریال مەدرید بەهۆی ئاستە خراپەکەی لە چەند هەفتەی رابردوودا رەخنەی زۆری ئاراستە کراوە.
ئازارەکانی کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ و دۆڕانیان بە بارسێلۆنا لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هێشتا لە ریال مەدرید هەستی پێدەکرێت، ئێستاش باسی هیچ شتێکی تر ناکرێ جگە لە نوێکردنەوەی پێکهاتەی تیپەکە، کە لە کارلۆ ئانچێلۆتیەوە دەستپێدەکات.
زۆرێک لە یاریزانەکان لە ژێر چاودێری دان، بەڵام لە بەرنامەی “ئێل چێرینگویتۆ” بە تایبەتی باسی یەکێکیان کرا و جۆزێپ پێدرێرۆل، پێشکەشکاری بەرنامەکە سەبارەت بە یاریزانەکە گوتی:
ئەگەر ئۆفەرێک هات، رۆدریگۆ لە ریال مەدرید نامێنێتەوە، دەفرۆشرێت و ئەوە باشترین بڕیارە.
ڤینیسیۆس لە تیپەکەدا دەمێنێتەوە و ئێمباپێ تازە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە. دۆسیەی رۆدریگۆ روونە. هاوینی رابردوو هەڕەشەی لە تیپەکە کرد ئەگەر یاری نەکات یانەکە جێدەهێڵێت. ئەمساڵ یارییەکی زۆری کردووە بەڵام ئاستێکی چاوەڕوانکراوی پێشکەش نەکردووە. نەیتوانیوە دڵی هاندەرانی ریال مەدرید خۆش بکات.
💣 ¡BOMBAZO de @jpedrerol!
❌ “Si llega una OFERTA, RODRYGO NO SEGUIRÁ en el REAL MADRID”. pic.twitter.com/hwLosyd9kX
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) April 28, 2025
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
کاتێک دەتەوێت یاری بکەیت، داوای یاریکردن بکە، هەڕەشەی رۆیشتن بکە، بەڵام دواتر وا خۆت دەرمەخە کە شایستەی پۆشینی درێسی یانەکە نیت. وەرزی داهاتوو رۆدریگۆ لە دەرەوەی ریال مەدرید دەبینم. “ئاگادارتان دەکەمەوە: ئەگەر ئۆفەرێک هات، بە وردی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و ئەگەر رۆدریگۆ بیەوێت بڕوات، ئەوا رێگری لێناکرێت”.
🚨 BREAKING: Real Madrid may consider selling Rodrygo to raise money.
— @diarioas pic.twitter.com/gMOBqROUCJ
— Madrid Universal (@MadridUniversal) April 28, 2025
تەنانەت سەرچاوە ئیسپانییەکانیش باس لەوە دەکەن کە یانەکە بیر لە فرۆشتنی یاریزانە باڵەکەی دەکاتەوە.
رۆدریگۆ ئەم وەرزە لە لایگا بەشداری 30 یاریی و لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا بەشداری 12 یاریی کردووە و سەرجەم توانیویەتی 11 گۆل حەفت ئەسیست بکات.