
یاریگا –
تۆتنهام نیازی هەیە بڕیارێکی گەورە بدات بۆ هێنانی راهێنەرێک بۆ شوێنی ئانج پۆستێکۆگلو کە چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
تۆتنهام وەرزێکی کارەساتباری بەخۆوە دیوە. دوای 33 هەفتە لە یارییەکانی پرێمەرلیگ، سپێرز لە ریزبەندیی 16 دەبینرێت و تەنها یانەی وێستهام لە خواریەوە دێت بۆ گەیشتن بە ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆشیپ.
لە ماوەی رابردووا ناوی چەند راهێنەرێک بە یانە لەندەنییەکەوە دەبەسترایەوە، لەوانە جۆزێ مۆرینیۆ کە ئێستا لەگەڵ یانەی فەنەرباچێی تورکییە. ئێستاش چەند راهێنەرێکی دیاری ئەوروپا بۆ پۆستەکەی پۆستێکۆگلو بەبرژێرکراون.
مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ – Yariga
بەگوێرەی زانیارییەکانی GIVEMESPORT کە زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزیەکانیش بایەخیان پێداوە، کارگێڕی تۆتنهام لە گفتوگۆ نێوخۆییەکاندا ئەوەیان یەکلاییکردووەتەوە کە ناوێکی گەورە بۆ شوێنی راهێنەرە ئوسترالییەکەیان بهێنن.
وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەکە ئەگەرەکانی دەستنیشانکردنی کارلۆ ئانچێلۆتی، چابی ئاڵۆنسۆ و یۆرگن کڵۆپیان تاوتوێکردووە.
🚨 Tottenham want a big-name to replace Ange Postecoglou and have discussed the possibility of appointing Xabi Alonso, Carlo Ancelotti and Jürgen Klopp.
(Source: @GIVEMESPORT) pic.twitter.com/bhhwc5EX6A
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) April 26, 2025
لەم وەرزە تاکە ئامانجێک مابێت سپێرز بۆی بجەنگێت، یۆرۆپالیگە و گەشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕین. بە بردنەوەی نازناوێک دەیانەوێ توینێتی هاندەرانیان دوای 17 ساڵ بشكێنن کە کۆتاجار بوو وەک پاڵەوان یانەکەیان بینی کاتێک جامی خولی ئینگلیزیان بردەوە.