عێراقگرنگترین

ئەمجەد عەتوان بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە لە زاخۆ دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمجەد عەتوان کاپتنی زاخۆ بەهۆی پێکانەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە یانەکەی دادەبڕێت.

ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکاری یانەی زاخۆ لە ماسوڵکەکانی رانی تووشی کرژبوون بووە و بەمهۆیەوە دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی قەتەڕی کردووە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات لە پێکانەکەی چاک بێتەوە.

ئەمجەد عەتوان رۆژی 11ـی ئەم مانگە لە یاریی بەرامبەر کەربەلا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تووشی پێکان بوو، لە خولەکی 68 یاریگای بەجێهێشت، لە یاریی بەرامبەر نەفتی میسان و نەورۆز بێبەش بوو، ئەمڕۆش لە یاریی بەرامبەر دیالا ئامادە نابێت.

ئەگەر خولی ئەستێرەکانی عێراق نەوەستێت، ئەمجەد لە یارییەکانی زەوڕا و کارەباش بێبەش دەبێت کە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق 13 گۆڵ و 8 ئەسیستی بۆ زاخۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button