
یاریگا –
بارسێلۆنا هەر لە سەرەتاوە دەیزانی ریال مەدرید ئامادەی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەبێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەک یاریزانانی بلاوگرانا بیریان لە کشانەوەی یانە مەدریدییەکە نەکردووەتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاسکرایکردووە، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 25ـی نیسان/ئەپرێلی 2025 ریال مەدرید بڕیاریدا بایکۆتی راهێنانەکان و کۆنگرەی رۆژنامەوانی و تەواوی چالاکییەکانی پرۆتۆکۆلی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات، یاریزانانی بارسێلۆنا گفتوگۆیان لەبارەی کاردانەوەکانی ریال مەدرید کردبوو.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، یاریزانانی بارسێلۆنا بەهیچ شێوەیەک بڕوایان وانەبووە ریال مەدرید لە یاریی کلاسیکۆ بکشێتەوە، گەرچی رۆژنامەی مارکا دەنگۆیەکی وای بڵاوکردەوە، بەڵام یاریزانانی بارسا لە ژووری جلگۆڕین دەیانزانی ئەمە تەنیا لەپێنای فشار دروستکردنە، بۆیە بهیچ شێوەیەک لە ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ سارد نەدەبوونەوە.
Top Secret MD
👀 El Barça no se creyó nunca que el Madrid no se presentase a la final de la Copa del Rey
✍ @ffpolo | @xavimunyozMD https://t.co/xz94IQ4Dr6
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 26, 2025
گەرچی هانزی فلیک و رۆناڵد ئاراوخۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان ئامادەبوون، بەڵام بەهیچ شێوەیەک باسی کاردانەوە و هەڵوێستەکانی ریال مەدریدیان نەکرد، تەنیا سەرنجیان لەسەر یارییەکە بوو.
موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، یاریزانانی بارسێلۆنا تاوەکو دوێنێ شەو شەنوکەوی یاریی کلاسیکۆیان دەکرد، بەڵام لەوە دڵنیابوون یاریزانانی ریال مەدرید ئامادەی یارییەکە دەکەن و بایکۆتی ناکەن، بەرپرسانی بارسێلۆنا یاریزانان و راهێنەری یانەکەیان ئاگادار کردبووەوە، بێدەنگی هەڵبژێرن و بە هیچ شێوەیەک قسە لەبارەی ناوبژیوان و کاردانەوەی ریال مەدرید نەکەن.