ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و وەڵامی ناوبژیوانان و لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دەداتەوە.

سەرجەم ئەو لێدوانانەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ 25ـی نیسان لەلایەن ناوبژیوانانی کلاسیکۆ درا لەلایەن ریال مەدرید قبوڵ نەکراون.

لێدوانەکانیان بەشێوەیەکی لەناکاو سەرنجی بۆ ئەو ڤیدیۆ کلیپانە راکێشاوە، کە لەلایەن کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بڵاوکراوونەتەوە، کە کەناڵەکە لەسەر بنەمای ئازادی رادەربڕین دامەزراوە.

بە ئەنقەست 24 کاتژمێر بەر لە یاریی کۆتایی و بەرامبەر یەکێک لە یانەکانی یاریی کۆتایی دراون و جارێکی دیکە دووژمنایەتییەکی پێشوەختەی ناوبژیوانان بە ئاشکرا بەرامبەر ریال مەدرید نیشاندەدەن.

لەوەش سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە، بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز کە ئاماژە بۆ “یەکێتی ناوبژیوانان” دەکات. بەکارهێنران بۆ راگەیاندنی رێوشوێنی پلانگێڕی یاخود رێکارێک کە زۆرینەی بنەماکانی دادپەروەری بێلایەنی پێشێل دەکات. ئەمەش تەنیا چەند کاتژمێرێک بەر لە رووداوێکی گرنگی تۆپی پێ روویدا کە سەرنجی ملیۆنان کەس بۆخۆی رادەکێشێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شتانەی روویانداوە، ریال مەدرید هیوادارە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنە دەستەی ناوبژیوانانی پەیوەندیدار بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە بکەن و رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە ناوبانگی ئەو دامەزراوانەی کە نوێنەرایەتییان دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی رێلێڤۆ، ریال مەدرید لە کلاسیکۆ ناکشێتەوە و سبەی بەشداریی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button