ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی و ئاستۆن ڤێلا ململانێی گواستنەوەی دی برۆین دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی دەچێتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی کێڤن دی برۆینی بەلجیکی.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەیەوە، چێڵسی دەیەوێت جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ دی برۆین واژۆ بکات ئامادەم لە هاوین ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

ئەستێرە بەلجیکییەکە لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت و بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاندووە ماڵئاوایی لە سیتی دەکات و دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

دی برۆین لە هاوینی 2012 بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ لە گێنکی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد. بەڵام تەنیا نۆ یاریی بۆ بلوز کرد و لە هاوینی 2014 بەبڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڤۆڵفسبورگی ئەڵمانی کرد. ئێستا یانە لەندەنییەکە دەیەوێت جارێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکاتەوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، هەر لە پرێمەرلیگ، ئاستۆن ڤێلاش خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە 33 ساڵانییەکە ئامادەکردووە و دەیانەوێت لە هاوین گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

یانەیەکی پرێمەرلیگ گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی دی برۆین دەستپێکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button