
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا پەیامێکی ‘تۆقێنەر’ی بەر لە یاریی کلاسیکۆ ئاڕاستەی ریال مەدرید دەکات.
شەممە لە یاریگای لا کارتۆخا، بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی کۆپا دێل رێی رووبەڕووی یەکتردەبنەوە. بارسا دوو یاریی کلاسیکۆی پێشووی لە ریال مەدرید بردووەتەوە، بە ئەنجامەکانی 4-0 لە لالیگا و 5-2 لە جامی سوپەری ئیسپانیا.
ریال مەدرید بە بردنەوەی لە یاری چوون و گەڕانەوە 5-4 لە ریال سۆسیداد، گەیشتە یاریی کۆتایی و بارسێلۆناش بە هەمان ئەنجام لە کۆی یاریی چوون و گەڕانەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە.
یامال بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مایۆرکا کرد و پێگەی یانەکەی لە پێشەنگایەتی تۆکمەترکرد.
بارسێلۆنا بەکۆکردنەوەی 76 خاڵ پێشەنگی لالیگا و ریال مەدرید بە 69 خاڵ لە پلەی دووەمدا دێت و یارییەکەی کەمتری کردووە.
بارسێلۆنا لە پێنج یاریی داهاتوودا 12 خاڵ بەدەستبهێنێت، دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە، بەڵام لە ئەگەری دۆڕانی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر خێتافی، ئەرکی بارسا ئاسانتر دەبێت.
یامال لەدوای یارییەکە پۆستێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و بە سێ وشە پەیامێکی ئاڕاستەی ریال مەدرید کرد.
شەممە، شەممە، شەممە.
View this post on Instagram
یامال لە کۆی 47 یاریی ئەم وەرزەدا، 14 گۆڵ و 22 ئەسیستی هەیە و یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئەم وەرزەی کەتیبەکەی هانزی فلیک.