ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی خێتافی V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 33ی لالیگا خێتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان خێتافی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی ماڵئاوایی كرد، دوای ئەوەی لەو قۆناخەدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-1 بەرامبەر ئارسیناڵ شكستیهێنا.

یانە شاهانەكە لەم وەرزەدا هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا دەدات.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 32 یاریی 21 بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 5 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا خێتافی لە 32 یاریی 10یاریی براوە بووە، 9 یاریی یەكسان بووە و سیازدە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

خێتافی بە بێ كریستانتوس ئوچێ رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا یانە شاهانەكە بە بێ فێرلاند مێندی، كیلیان ئێمباپێ، دانی كارڤاخال  و ئیدێر میلیتاو بەرامبەر خێتافی یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی خێتافی

سۆریا

دینێ، دوارتی، ئالدێرتی، سانچێز

بێرنات، مێلا، ئارامباری، تێراتس، كۆبا

خوانمی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤازكێز، ئاسێنسیۆ، ئالابا، گارسیا

كاماڤینگا، سێبایۆس، ڤالڤێردێ

دیاز، رۆدریگۆ، ئێندریک

بابەتی زیاتر

Back to top button