ئه‌وروپاگرنگترین

دوایین هەڵوێستی بێنفیکا لەبارەی گرێبەستی دی ماریا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بێنفیکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرێبەستەکەی ئانخێل دی ماریا روونکردووەتەوە.

دی ماریا لە ساڵی 2007-2010 بێنفیکای وەک یەکەمین ئەزموونی پیشەگەرێتی ئەوروپا دەستپێکرد و لەوێوە خۆی بە یانەکانی گەورەکان ناساند کە دواتر درێسی یانەکانی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانی پۆشی و لە ساڵی 2023 جارێکیتر گەڕایەوە ئەو یانە پۆرتوگالیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فووت مێرکاتۆ، ئەفسانە ئەرجەنتیەکە ئەم هاوینە بۆ هەمیشە بێنفیکا جێدەهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یانە پۆرتوگالیەکە لەگەڵ کۆتاییهاتنی گرێبەستی یاریزانە 37 ساڵانەکە، ئۆفەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە پێشکەش ناکەنەوە. بەوەش چیرۆکی ئانخێل و بێنفیکا لە دوای ئەم وەرزە کۆتایی دێت.

دی ماریا لەگەڵ یانە پۆرتوگالیەکە 5 نازناوی نێوخۆیی جۆراوجۆری بردووەتەوە. هێشتا دیار نییە وێستگەی دواتری کوێ  دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button