
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی لالیگا بارسێلۆنای پێشەنگ میوانداری مایۆركا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری مایۆركا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا بە بارودۆخێكی باشدا تێدەپەڕێت و بەجۆرێك لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی پێشكۆتاییە و لە جامی شای ئیسپانیاش خۆی گەیاندووەتە یاریی كۆتایی و لا لالیگاش لە پێشەنگی ریزبەندی دێت.
لەم وەرزەدا لە 32 یاریی 23 یاریی براوە بووە، 4 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا مایۆركا لە كۆی 32 یاریی دوازدە یاریی بردووەتەوە، هەشت یاریی یەكسان بووە و دوازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی لالیگا دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ ئالیخاندرۆ بالدێ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ، مارك كاسادۆ، تێر شتیگن و مارك بێرناڵ رووبەرووی مایۆركا دەبێتەوە.
مایۆركاش بە بێ رۆدریگێز، مافیۆ، موریكی، مۆرلانێس، ئاسانۆ و ناڤارۆ بەرامبەر بارسا یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، ئاراوخۆ، مارتن
دی یۆنگ، پێدری
یامال، گاڤی، رافینیا
تۆرێس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مایۆركا
گرێف
مۆرێی، ڤالیخێنت، رایۆ، مۆیكا
مۆرلانێس، كۆستا
سانچێز، رۆدریگێز، داردێر
لارن