ئینگلتەرا
ڤیتۆر پێرێیرا بووە فریادرەس و پاڵەوانی وۆڵڤەرهامپتن

یانەی وۆلڤەرهامپتن بەفەرمی مانەوەی لە پریمەرلیگ مسۆگەرکرد دوای بردنەوەکەی دوێنێ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد.
وۆڵڤەرهامپتن لە مانگی 12دا پاش 16 هەفتە تەنها نۆ خاڵی هەبوو وە پێنج خاڵ لە ناوچەی مانەوە لە پریمەرلیگ دووربوو، بەڵام دواتر ڤیتۆر پێرێرا کرایە راهێنەر و بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە 17 یاری دا یانەکەی گەیاندە کەناری ئارام
پێرێیرا لە 2002دا وەکو یاریدەدەری کاری راهێنەرایەتی دەکرد لە یانەی پۆرتۆی لاوان. دواتر لە 2010 کرایە یاریدەدەری راهێنەری تیمی یەکەم و دوای یەک ساڵیش بووە راهێنەری یەکەمی پۆرتۆ. جگە لەوە راهێنەرایەتی یانەکانی ئۆڵەمپیاکۆس، ئەهلی، فینارباهچە، میونشن 1860 ی کردووە.
لە پریمەرلیگ هەریەک لە یانەکانی ساوزهامپتن و لێیستەر دابەزینیان مسۆگەکردووە و یانەی سێهەمیش ئیپسویچ تاون دەبێت بەڵام هێشتا نەبووەتە فەرمی.