ئیسپانیاگرنگترین

کەناڵی ریال مەدرید: دزیمان لێکرایەوە

کەناڵی ریال مەدرید هێرشێکی توند دەکاتە سەر خوان مۆنوێرا

Yariga App

یاریگا –

کەناڵی ریال مەدرید هێرشێکی توندیکردە سەر ناوبژیوانی یاریی شەوی رابردووی نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو لە لالیگا.

ریال مەدرید بردنەوەیەکی دراماتیکی بە تاکە گۆڵی فێدێریکۆ ڤالڤێردی لە خوولەکی سێیەم لە کاتی زیادکراو، یارییەکەی بردەوە و لە کێبڕکێی سەر نازناوی لالیگا بەردەوامە.

خوان مۆنوێرا، ناوبژیوانی یارییەکە گۆڵێکی ڤینیسیۆس جونیۆری بە بیانووی ئۆفساید لەسەر ئێندریک رەتکردەوە، هەروەها یاریزانانی ریال مەدرید داوای لێدانێکی سزایان بۆ جود بێڵینگهام کرد، بەڵام هەژماری نەکرد.

کەناڵی ریال مەدرید گرتەی بەردانەوەی بێڵینگهامی لە نێو هێڵی سزا بڵاوکردەوە و تیایدا بەرکەوتنی پێی هەردوو یاریزانەکەی زووم کرد.

کەناڵی یانە شاهانەکە نووسیویەتی؛ لێدانێکی سزا لە ریال مەدرید دزرا و لێدانی سزا بۆ جود هەژمار نەکرا.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لە دوای یارییەکە لەبارەی رووداوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند

نازانم بۆچی ناوبژیوانی ڤار، ناوبژیوانی سەرەکی بۆ سەیرکردنەوەی حاڵەتەکە بانگ نەکرد، پێدەچێت ئەمە تۆپی پێی نوێ بێت.

لەلایەکی دیکەوە، پێگەی ئەرکیڤۆ ڤار (Archivo Var)ی تایبەت بە حاڵەتەکانی ناوبژیوانی باسی حاڵەتەکەی بێڵینگهامی کرد.

ئەم جۆرە جووڵەیە لێدانی سزا نییە، چونکە حاڵەتەکە یاریزانی بیلباو ناخاتە ژێر پرسیارەوە و پێکدادانێکی ئاساییبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button