بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوی ئەو سێ یاریزانە ئاشکرابوو کە ریال مەدرید بۆ گواستنەوە یەکلاییکردوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

هاوینێکی سەرقاڵ و پڕ لە گواستنەوە لەپیش یانەی ریال مەدریدە و دەیەوێ لە مێرکاتۆکەدا قەرەبووی بازاڕەکانی پێشووتری بکاتەوە کە بەبێ گواستنەوەی تێیەپەڕاندن.

ئەم وەرزەی ریال لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاندەرەکانیدا نەبوو، بەوپێیەی لە چامپیۆنزلیگ لە چارەکی کۆتایی کرانەدەرەوە و لە لالیگاش لە پلەی دووەم دێن لە دوای بارسای رکابەریان. تاکە نازناوێک ئەگەری بەدەستهێنانی بەهێزی تێدا مابێت، جامی شایە کە گەشتوونەتە فیناڵ و لەوێش بارسا رکابەرایەتیان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێسی ئیسپانی، یانە شاهانەکە تا ئێستا باوەڕیان وایە سەرکەوتووبوونەوە لە رازیکردنی سێ یاریزان بۆ ریزەکانیان.

تۆڕەکە بە ناوهێنانیان، هەرسێ یاریزانەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی مەدرید رێککەوتنی لەگەڵ هەریەکە لە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی لیڤەرپوول بۆ بەرگری و باڵی راست، میگێل گویتێرێزی جێرۆنا بۆ بەرگری چەپ و نیکۆ پازی ناوەڕاستکاری هێرشبەریی لە یانەی کۆمۆ یەکلاییکردووەتەوە.

جگە لە ئاڕنۆڵد، هەریەکە لە میگێل و نیکۆ پاز بەرهەمی قوتابخانەکانی ریال مەدریدن. گەڕاندنەوەیان بەو باوەڕەوەیە کە زیاتر ئاشنان بە نەریت و کەشوهەوای یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button