ئیسپانیاگرنگترین

کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لە نێوان ئانچێلۆتی و پێرێز دەکرێت

رۆژنامەی مارکا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید، خەریکە یەکلاییدەبێتەوە و لەوانەیە دوای دوو یاریی دیکە، تەواوی خاڵەکان لەسەر پیتەکان دابندرێن.

رۆژنامەی مارکا وردەکاری چارەنووسی کارلۆ لە ریال مەدریدی لە راپۆرتێکی تێروتەسەلدا ئاشکرا کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، کارلۆ ئانچێلۆتی بەمزووانە لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە و خۆسێ ئانخێل سانچێز، بەڕێوەبەری دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید کۆدەبێتەوە.

لەوانەیە کۆبوونەوەکە لە دوای یاریی کۆتایی جامی شا بەڕێوەبچێت و بکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.

کۆبوونەوەی ئانچێلۆتی و پێرێز لە دوای یارییەکەی ئارسیناڵ زۆر دۆستانە بوو، هەردوولا نیگەران بوون، بەڵام کاتی گلەیی لە یەکتری نەبوو و هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەش نەکراوە.

لەدوای یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو، کۆبوونەوەیەکی کورتی نێوان کارلۆ و پێرێز دەبێت، بەڵام بڕیار لەسەر هیچ شتێک نادرێت.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بایەر لیڤەرکوزن لە دۆخی ئێستای ریال مەدرید نیگەرانە و هەندێک ترسی لە لەدەستدانی چابی ئاڵۆنسۆ هەیە و لە مانەوەی راهێنەرە ئیسپانییەکە دڵنیانییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button