
یاریگا –
ئەمشەو بەشێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەوروپا بە بایەخەوە داهاتووی کارلۆ ئانچێلۆتیان لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکراکرد.
ئەنجامە نابەدڵەکانی ئەم وەرزەی ریال لەژێر سەرپەرشتی ئانچێلۆتی، چارەنووسی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییەیان بەرەو کۆتاییهاتن نزیکتر کردەوە، بەتایبەت دوای دۆڕانیان لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر ئارسیناڵ لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی دیاری ئەوروپا دەیڤد ئۆرنشتاین، کۆتایی ئەم وەرزە کارلۆ لە مەدرید دەڕوات. وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش یەکێک لەو چەند بژاردەی بۆی دێتەپێش.
ئۆنشتاین کە پشتی بە زانیارییەکانی زە ئاتلێتیکی ئینگلیزی بەستووە، ئەوەی نووسیوە تا ئێستا چابی ئالۆنسۆ بەهێزترین ئەگەرە بۆ جێگرتنەوەی راهێنەرە 65 ساڵییەکەی ئێستای مێرێنگی.
سەبارەت کات و وادەی رۆشتنەکەی ئانچێلۆتی و هاتنی ئالۆنسۆ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە جارێ نازانرێت ئەوە پێش یاخود پاش مۆندیالی یانەکان روودەدات.
🚨 Carlo Ancelotti expected to leave Real Madrid + preference (from multiple options) is to become Brazil head coach. Growing anticipation Xabi Alonso succeeds 65yo Italian at #RMFC; unclear before/after #FIFAClubWorldCup. W/ @MarioCortegana @TheAthleticFC https://t.co/5NediTW5O7
— David Ornstein (@David_Ornstein) April 19, 2025
جامی جیهانی یانەکان لە مانگی یۆنیۆی ئەمساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت. ریال چاوی لەوەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی وەرزە خراپەکەی، بە بردنەوەی جامی ئەو وەشانە نوێیە هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.