کوردستان

پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان گۆڵباران کرا و پاڵەوانی وەرزی رابردووش مانەوەی مسۆگەر کرد

چوارقوڕنە بە رێژەیەکی زۆر لە نایاب دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

شێروانەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان گۆڵباران کرا و ئاکرێش مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کرد.

لە گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان، شێروانەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان تووشی شکستێکی گەورەهات و 6 _ 0 بە سیروانی نوێ دۆڕا، سێ گەڕ پێش تەواوبوونی خولی نایابی کوردستان شێروانە پاڵەوان بوونی مسۆگەر کردبوو، وێڕای یاریکردنی بە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر سیروان تیپەکەی عادل عەلی راهێنەر دووچاری ئەم شکستە گەورەبوو، سیروانی نوێش بە 40 خاڵ هاتە ریزبەندی پێنجەم.

ئاکرێی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان دوای سەرکەوتنی بەرامبەر دەربەندیخان 3 _ 0 لە یاریگای خۆی بە فەرمی مانەوەی لە خولی نایابی کوردستان مسۆگەر کرد.

هەژار سابری راهێنەری ئاکرێ وەرزی رابردوو تیپەکەی کردە پاڵەوان و ئەم وەرزەش کە لە ناوەراستی خول ئەرکەکەی وەرگرت توانی تیپەکە لە نایاب بهێڵێتەوە،  ئاکرێ بە 35 خال لە ریزبەندی شەشەمە و دەربەندیخانیش بە 34 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێت و یەک خاڵی پێویستە بۆ ئەوەی بەفەرمی لە خولەکە بمێنێتەوە.

زاخۆ نەیتوانی ریزبەندی دووەم جێگیرتربکات و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 1 بە چوارقوڕنە دۆڕا، زاخۆ 43 خاڵی هەیە لە ریزبەندی دووەمە و چوارقوڕنەش بە 33 خاڵ هاتە ریزبەندی 10ـەیەم و لە سێ یاریی داهاتوو تەنها دوو خاڵی پێویستە بۆ مانەوەی فەرمی لە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.

ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دوای گەڕی 27

بابەتی زیاتر

Back to top button