ئینگلتەرا

کین: ئاموریم تووشی شۆک بووە لە خراپی یاریزانانی مان یونایتد

Yariga App

رۆی کین پێی وایە روبن ئاموریمی نەیزانیووە کە یاریزانانی مانچێستەر یونایتد بەمجۆرە خراپن بەر لەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە دەست.

کینی ئەستێرەی مێژوویی مان یونایتد لە شیکاریی بۆ شکستەکەی یونایتد بەرامبەر نیوکاسڵ لە سکای سپۆرت وتی

پێم وایە پریمەرلیگ خولێکی لەوە زیاترە کە ئاموریم و ستافەکەی چاوەڕێیان دەکرد. دەزانم خەڵک هەمیشە خوێندنەوە دەکەن بەر لەوەی بچنە یانەیەک بەڵام پێم وایە ئاموریم شۆک بووە لە خراپی ئەم کۆمەڵە یاریزانە. هەرگیز بەتەواوی نازانیت کۆمەڵێک یاریزان کوالیتیان چۆنە بەر لەوەی بچیتە ئەو دیو دەرگاکە و ئیشیان لەگەڵ بکەیت.

یونایتد لەم چەند ساڵەی رابردوو یاریزانی دەرەوەی پریمەرلیگ دەهێنێت و ئەوانیش بەهەمان شێوە پێشبینی گەورەیی خولەکە ناکەن. ناتوانن لە ئاستی جەستەیی پێویست بن کە خولەکە داوای دەکات. لە رابردوودا یونایتد یانەیەکی پڕ چێژ بوو بەڵام ئێستا بەرامبەر نیوکاسڵ 15 خولەک بەر لە کۆتایی، یارییەکە کۆتایی هاتبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button