ریال مەدرید لە گواستنەوەی بەرگریکارێک نزیکدەبێتەوە
دڵی هیوسن بۆ ریال مەدرید لێدەدات

یاریگا –
بۆ گواستنەوەی دین هیوسن، ریال مەدرید هەنگاوێک لەپێش سەرجەم رکابەرەکانییەتی.
ریال مەدرید ماوەیەکە لە نزیکەوە چاودێری دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمس دەکات. هیوسن لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 15.2 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی بۆرنمس و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کراوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا خۆیان بۆ گواستنەوەی دین هیوسن ئامادەکردووە و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەستی پێشکەش بکەن، بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکە ریال مەدرید لەسەرووی هەموو یانەکانی دیکە دێت.
🎂 Huijsen, un futuro con cláusula: el central del Bournemouth cumple 20 años… con algunas incógnitas por delante
✍️ Por @juan_castro_10 https://t.co/68t08C9NSh
— MARCA (@marca) April 14, 2025
هیوسن لە هاوینی 2030 گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرنمس بەسەردەچێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی 50 ملیۆن پاوەندە و لەم هاوینە هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیە بدات، دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
هیوسن لە دایکبووی هۆڵەندایە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بووەتە وڵاتینامەی ئیسپانیا و ژیانی لە مەدرید بەسەربردووە. ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی نیسان، تەمەنی دەبێتە 20 ساڵ.
مانگی رابردوو بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا و ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ماتادۆر پێشکەشکرد.