ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری چێڵسی لە هاندەران تووڕەیە؛ بەمشێوازێ ناکرێ پاڵپشتی بکرێین !

مارێسکا رایەکی تەواو جیاوازی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی زۆر لە هاندەران تووڕەیە، بە تایبەت دوای یەکسانبوونی بە ئیپسویچ تاون 2-2 لە ستامفۆرد بریج.

هەرچەندە لە گێمی یەکەمدا ئیسپویچ 2-0 لە پێشەوە بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا یاریزانانی بلووز دوو گۆڵییان کرد، سەرەڕای ئەمەش، مارێسکا پێی وایە، هاندەران بە شێوەیەکی دروست هانی تیمەکەیان نەدا بۆ ئەوەی یارییەکە ببەنەوە.

مارێسکا لە دوای یارییەکە رایگەیاند

بەهۆی ئەوەی گۆڵمان لێکرا، کەمێک متمانەمان لەدەستدا و لەوانەیە بەهۆی کەشی نێو یاریگاکەش بێت. لەم ساتانەدا پێویستە لەسەر پلانەکانی خۆت بەردەوام بیت و گۆڕانکاری نەکەیت. ئێمە تیمێکین بە پاسی کورت یاریی دەکەین و هەرچەندە گۆڵیشمان لێبکرێت، نابێ دەستبەرداری پلانەکانمان بین و دەبێ بەهێز بیت.

چەندین جار باسم کردووە، ئێمە بە هاندەرانەوە بەهێزترین، کاتێک هانمان دەدەن، باشتر یاریی دەکەین. راستە کاتێک 2-0 لە دواوە دەبیت، هەندێک نیگەرانی دروست دەکات، بەڵام ئەمە ئەو ساتەیە کە پێویستیمان بە زۆرترین پاڵپشتییە.

چێڵسی بە ئەنجامەکانی ئەم هەفتەی پرێمەرلیگ لە پلەی شەشەم گیرساوەتەوە، بەڵام هێشتا هیوای زۆری بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو هەیە.

چێڵسی پێنجشەممە لە کۆنفڕانس لیگ لە یاریی گەڕانەوە رووبەڕووی لیگا ڤارشۆ دەبێتەوە. بلووز یاریی چوونی 3-0 بردبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button