ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ سێڤییا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

سێڤییا بەفەرمی خواکین کاپارۆس-ـی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد.

یانەی سێڤییا بەفەرمی گەڕانەوەی خواکین کاپارۆس راهێنەری پێشووی بۆ یانەکەی راگەیاندووە، کە لە شوێنی گارسیا پیمیێنتا راهێنەرایەتی یانەکەی ئەندەلووس دەکات.

راهێنەرە 69 ساڵانەکە پێشتر چەند جارێک لە کاتی جیاوازدا راهێنەرایەتی سێڤییای کردووە، وەرزی 200/2001 پلەی دووەمی لالیگای لەگەڵ سێڤییا بەدەستهێناوە.

سێڤییا لەم وەرزە لە لالیگا لە کۆی 31 یاری تەنیا 36 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێزدەمی خولەکە دێت، هەفتەی داهاتوو یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتە یەکەم یاریی کاپارۆس لە سێڤییا، دواتر رووبەڕووی ئۆساسۆنا و لیگانێس و سێلتاڤیگۆ و لاس پالماس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button