
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی وادەی بهرێوهچوونی یاریی کۆتایی کلاسیکۆی نێوان بارسێڵۆنا و ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا دیاریکرد.
ریال مەدرید دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش کۆتایی لە ریال سۆسیدادی بردەوە، خۆی گهیانده یاریی كۆتایی جامی شا و بارسێلۆناش بەهەمان شێوە له ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردهوه و گهیشته یاریكۆتایی.
🚨 ¡Ya hay horario para el CLÁSICO!
📅 La final de Copa se jugará el 26 de abril a las 22 horas en La Cartuja. pic.twitter.com/1qzENjLd6O
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) April 12, 2025
یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای لاکارتوخا لە شاری سێڤییا لە رۆژی شەممە 26ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.
ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە دوای 11 ساڵ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كاتی بهرێوهچوونی یارییهكهی یهكلایی كردهوه و بڕیاریدا کاتژمێر 11:00ی شەوی شهممه یارییهكه بهرێوهبچێت.
هدف أتلتيكو مدريد الملغي في مرمى برشلونة بداعي التسلل ❌ 😯
برشلونة 1-0 أتلتيكو مدريد
برشلونة (5-4) أتلتيكو مدريد #برشلونة_أتلتيكومدريد #كأس_ملك_إسبانيا pic.twitter.com/nv9mC84jmj— أكشن مع وليد (@ActionMa3Waleed) April 2, 2025
دوایین یاریی نێوان ئهم دوو یانهیه لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دهگهرێتهوه بۆ وەرزی 2013-2014 ، کاتێک ریال مەدرید (2-1) یارییهكهی بردهوه بوونه پاڵهوان.
بارسێلۆنا 31 جار نازناوی جامی شای بردۆتەوە، ئەمەش زۆرترینە ریال مەدرید 20 جار نازناوی جامی شای بهدهستهێناوه.