چامپیۆنزلیگ

کوبارسی ژمارەیەکی پێوانەیی بەناوی خۆیەوە تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا –

دەکرا پاو کۆبارسی شەوی رابردوو بەرامبەر دۆرتمۆند یەکێک بێت لە گۆڵکارانی بارسێلۆنا، بەڵام لە کۆتاییدا ناوی وەک ئەسیستکاری گۆڵی یەکەم نووسرا.

25 خولەک لە یارییەکەی بارسا و دۆرتمۆند تێپەڕیبوو، فێرمین لۆپێز، بە لێدانێکی راستەوخۆ تۆپەکەی ناردە ناوچەی سزای دۆرتمۆند، تۆپەکە گەیشتە لای ئینیگۆ مارتینێز و دواتر بە لێدانێکی سەر تۆپەکەی خستە بەر پێی پاو کوبارسی، ئەویش  تۆپەکەی ئاراستەی گۆڵ کرد.

لەگەڵ ئەوەی تۆپەکە هێواش هێواش دەڕۆیشتە ناو گۆڵی کۆبێلەوە، رافینیا خۆی گەیاندە تۆپەکە و بە نوکی پێی تۆپەکەی خستە گۆڵەوە و گۆڵەکەی بە ناوی خۆیەوە کرد. گۆڵێک کە گومانی ئۆفسایدی لەسەربوو بەڵام دواتر هەژمارکرا. رافینیا لە کۆتایی یارییەکەدا داوای لێبوردنی لە کوبارسی کرد بەهۆی دزینی گۆڵەکەی، بەڵام ئەسیستەکەی کوبارسی مێژووی تۆمارکرد.

پاو کۆبارسی بە تەمەنی 18 ساڵ و 77 رۆژ ئێستا بچووکترین بەرگریکارە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا کە ئەسیستی، بەوەش ژمارەی پێوانەیی ڤینسێنت کۆمپانی بە 18 ساڵ و 193 رۆژ لەگەڵ ئەندەرلێخت لە ئۆکتۆبەری 2004، تێپەڕاند. لە راستیدا لێدانێک بوو بۆ گۆڵ، بەڵام رافینیا لێی نەگەڕا و بە ئەسیست بۆ کوبارسی هەژمار کرا.

بارسێلۆنا لە ئەنجامدا بە 4-0 لە دۆرتمۆندی بردەوە و تاڕادەیەک ئەرکی خۆی بۆ گەیشتن بە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاسانتر کردووە و ئەرکی زەردەواڵەکانی لە سیگنال دۆپارک قورس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button