فابریگاس: ریال مەدرید توانای گۆڕینی ئەنجامەکەی هەیە

یاریگا –
سێسک فابریگاس، ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ هۆشداری دەداتە تیپەکەی ئارتێتا سەبارەت بە یاری گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ریال مەدرید شەوی رابردوو لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیمارات رووبەڕووی ئارسیناڵ بووەوە و بە سێ گۆڵی بێوەڵام دۆڕان و شەوێکی تاڵیان لە لەندەن بەسەر برد.
درەوشاوەیی سەرسوڕهێنەری یاریزانانی میکێل ئارتێتا لەم یارییەدا، بەتایبەتی لە گێمی دووەمدا، ئەرکی ریال مەدریدی قورستر کردبوو، بەڵام یاریی گەرانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت و ئەم تیپە چەندین جار سەلماندوویەتی کە دەتوانێت هەر ئەنجامێک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
“I’d love to say it’s over…” ❌
Cesc Fabregas and Carlo Ancelotti have some major fears for Arsenalhttps://t.co/1WgTpq6nNA pic.twitter.com/1NNIjrvc6s
— Mirror Football (@MirrorFootball) April 9, 2025
فابریگاس شەوی رابردوو دوای یارییەکە هۆشداری دایە یاریزانانی ئارسینال و لە لێدوانی دوایی یارییەکە گوتی:
بەڕاستی حەز دەکەم بڵێم کۆتایی هاتووە. دوای گۆڵی یەکەم گوتم پێویستیان بە گۆڵی دووەم هەیە و دواتر گوتم پێویستیان بە گۆڵی سێیەم هەیە، بەڵام ریال مەدرید هەمیشە ریال مەدرید بووە و توانای گۆڕینی ئەم ئەنجامەی هەیە لە یاریی گەڕانەوەدا.
یاریی گەڕانەوەی ریال مەدرید بەرامبەر ئارسینال بەرواری 16 نیسان کاتژمێر 10:00 شەو بە کاتی هەولێر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت و ریال مەدرید بۆ ئەوەی سەرکەوێت پێویستە لەم یارییەدا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام گەنەرز بوەستێنێت.