عێراقکوردستان

گازی باکوور یاریی لووتکە لە یاریگای خۆی دەکات و راهێنەری تیپەکەش گەشبینە

پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری سناعاتی کارەبایی دەکات

Yariga App

یاریگا –

گازی باکوور لە یاریگای خۆی و لە یاریی لووتکەی ئەم هەفتەیەدا رووبەرووی موسڵ دەبێتەوە، پێشمەرگەی سلێمانیش بەرامبەر سناعاتی کارەبایی یاریی دەکات.

لە گەڕی 23ـی خولی نایابی عێراق چوارشەممە ( 9ـی نیسانی 2025 ) کاتژمێر 4ـی ئێوارە، لە یاریی لووتکەدا گازی باکوور لە یاریگای خۆی بەرامبەر موسڵ یاریی دەکات، سەرکەوتنی گازی باکوور لەم یارییەدا دوورکەوتنەوەیە لە ناوچەی دابەزین و بردنەوەی موسڵیش بەردەوامیدانە بەو هیوایەی کە یانەکە هەیەتی بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق لە وەرزی داهاتوو.

رەوەند عەبدولخالق دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ ئەم یارییە گرنگە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:

یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی ئەم وەرزە ئەم یارییەیە کە بەرامبەر موسڵ دەکەین، سەرکەوتنمان لەم یارییە هەڵکشانە بەرەو ریزبەندی ناوەڕاست، موسڵیش لە ریزبەندی پێشەوەیە بۆیە دەبێ بە ئاگاداریەوە یارییەکە بکەین، تەواوی یاریزانەکانمان ئامادەن و ئەحمەد سەڵاحیش لە پێکان چاکبۆتەوە و بەگوێرەی پێویست دەتوانین لە گێمی دووەم سودی لێوەربگرین، بەڵام دانا مستەفای هێرشبەر ناتوانێ بەهۆی پێکانەوە لەگەڵمان بێت، گەشبینم و دەوانین ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین.

گازی باکوور 24 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 16ـەیە و موسڵ بە 37 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی عێراق دێت.

پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی بەرامبەر سناعاتی کارەبایی یاریی دەکات، هەشت یارییە پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت، پێشمەرگە 23 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 17ـەیە و سناعاتی کارەبایش بە 13 خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی خولی نایابی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button