ئه‌ڵمانیا

دوای ماڵئاوایی مولەر، بایرن میونشن بەڕیوبەرێکی یانەکەی دوور دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماکس ئیبەرلی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن مەترسیی دوورخستنەوەی لەلایەن یانەکەیەوە لەسەرە.

بایرن میونشن لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەڕووی گرژیی جۆراوجۆر بووەتەوە لەسەر ئاستی راهێنەرایەتی، تەنانەت دوای رۆیشتنی ئۆلیڤەر کان و حەسەن ساڵحامیدزیچ، ئەو بڕیارانەی کە دراون نەک فشاری سەر بەڕێوەبەرانی یانەکەی نەهێشتووە، تەنانەت زیادیکردووە.

بڕیارەکەی بایرن بۆ کۆتاییهێنان بە هاوبەشییەکەی لەگەڵ تۆماس مۆلەر دوای 25 ساڵ، یەکێک بوو لەو رووداوانەی کە هێرشەکانی بۆ سەر بەڕێوەبەرانی یانەکە بەتایبەتی ئیبەرلی زۆر زیادکرد، ئێستاش سکای سپۆرتی ئەڵمانی دەڵێت کە بەڕێوەبەرانی یانەکە بەچاوێکی بێ متمانەییەوە لێی دەڕوانن.

داهاتووی ماکس لە بایرن نادیارە، بەڵام هەموو ئیدارەی یانەکە بۆ چەند مانگی داهاتوو هەوڵدەدەن بگەنە رێککەوتن، چونکە تاوەکوو هاوین هیچ ئارەزووی جیابوونەوەیان نییە. ئەگەر ئیبەرلی بەهەر هۆکارێک ناچار بێت بایرن جێبهێڵێت، ئەوا مارکوس کرۆشەی بەڕێوبەری وەرزشی ئینتراخت فرانکفۆرت دەبێتە بژاردەی سەرەکی بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە.

کروش لە گرێبەستەکەیدا لەگەڵ ئەم یانەیەدا بڕگەی ئازادکردنی هەیە و هەروەها لەلایەن بروسیا دۆرتمۆندەوە چاودێرییەکی جیددی بۆ دەکرێت و دەمێنێتەوە بزانرێت دۆخەکە لەم سێ یانەیەدا چۆن پەرەدەستێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button