چامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال چەکێکی کاریگەری بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پێش یارییەکەی ئارسیناڵ تواناکانی ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە.

ئەمشەو لە میانی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ریال دەبێتە میوانی ئارسیناڵ و بۆ ئەو رووبەڕووبوونەوەش تواناکانی تیبۆ کۆرتوای بۆ دەگەڕێتەوە.

گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە دوای دابرانی بۆ ماوەیەک لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ راهێنەرەکەیدا، دواجار لە مانگی مارس گەرایەوە. بەڵام بەهۆی پێکانی ماسوولکەوە لە دووەم یاریی هەڵبژاردەکەی و هەروەها لە کۆتا شەش یاریی یانەکەی لە چوار دانەیان دوورکەوتەوە.

لەپێش یارییەکەی گەنەرز، گۆڵپارێزە 34 ساڵییەکە باسی لە دۆخی خۆی کرد و وتی

لە رووی جەستەییەوە تەواو ئامادەم و هەست بەباشیی دەکەم. پێکانەکەشم گرفتێکی گەورە نەبوو، بۆیە دەمتوانی لە هۆڵدا راهێنەکان بکەم. کۆتا رۆژیش لەسەر چیمەن بوومە و ئێستا زۆر باشم بە رێژەی 100%.

لەبارەی ئەوەی بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ سەرەکیی دەبێت، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری وتی

کۆرتوا ئێستا باشە، پێموابێ سێشەممە یاریی دەکات. بەڵام ئاندرێ لونین گومانمان هەیە لێی و پشکنینی دیکەی بۆ دەکرێت. هەندێ نائاسوودەیی هەبوو، ئەگەریش تا ئەوکاتە باش نەبێتەوە ئەوا متمانەی تەواومان بە فران هەیە.

دوای شکستە چاوەڕواننەکراوەکەیان 1-2 لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەسەردەستی ڤالێنسیا و دوورکەوتنەوەی زیاتر لە بارسێلۆنای پێشەنگ بۆ 4 خاڵ، ئێستا ئانچیلۆتی و تیمەکەی بەتەواوەتی و لە لێدوانەکانیاندا هۆشی زۆریان خستووەتەسەر پاڵەوانێتیە دڵخوازەکەیان کە چامپیپۆنزلیگە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button