چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی کلیلی سەرکەوتن بەسەر ئارسیناڵدا ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچیلۆتی لەبەردەم یارییەکی چارەنووسسازی ئەم وەرزەدایە کاتێک سبەی شەو دەبێتە میوانی ئارسیناڵ لە میانی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. یارییەک، کە بەشێک لە دەنگۆیەکان پێگەی داهاتووی راهێنەرە ئیتاڵەکەی پێوە پەیوەست دەکەن.

لە لێدوانی رۆژنامەوانی پێش رووبەڕووبوونەوەکە، ئانچێلۆتی کلیلی بردنەوەی بەسەر رکابەرە ئینگلیزیەکەدا ئاشکراکرد. هاوکات داوای لە یاریزانەکانیشی کرد رەخنەکانی دۆڕاندنیان بە ڤالێنسیا لەبیر بکەن و وتی

کاتێک هەموو سێ رۆژ جارێک یارییەکمان هەبێت، ناتوانین بیر لە رەخنەکان بکەینەوە.

سەبارەت بە ئەنجامی یاریی چوون، کارلۆ وتی

یارییەکەمان هەڵسەنگاندووە و کاتی ئەوەیە زۆر بەباشی خۆمانی بۆ ئامادە بکەین. یاریی چوون 90 خولەکی زۆر گرنگە، بەڵام یەکلاکەرەوە نییە، چونەکە یاریی گەڕانەوە دەمێنێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

دەربارەی یانەکەی بۆ تێپەراندنی ئارسیناڵ، راهێنەری شاهانەکان “ئەزموون”ی وەک کاریگەرترین زانی و وتی

لەم پاڵەوانێتیەدا ئەزموون زۆر گرنگە.

ئەو قسەشی بە پاڵپشتی 15 نازناوی یانەکە هێنایەوە لە بەرامبەر تۆپچییەکاندا کە تا ئێستا نەیانتوانیوە جامە دوو گوێچکەکە بەرنەوە بۆ لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button