ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێک دەیەوێت ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ئانسو فاتی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

سەرەتای دەرکەوتنی لە تیمی یەکەمی بارسێلۆنا، لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2021 بە باوەڕبوون بە تواناکانی کاتێک فاتی ئەوکات وەک لاوێکی بەهرەمەند خۆی بە جیهان ناساند و درێسی ژمارە 10 وەرگرت.

بەڵام وردە وردە تواناکانی بە هۆکاری جیاواز رووی لە داکشان کرد و تا ئێستا گەشتووەتە ئەوەی وەک یاریزانی یەدەکیش مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت. بەجۆرێک، وەرزی رابردووی بەخواستن لەگەڵ یانەی برایتن بەسەربرد و، ئەم وەرزەش بەتەواوەتی لەلایەن هانزی فلیکەوە پشتگوێخراوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، ئانسو فاتی بەهۆی ئەو دۆخەی تێیدایە هەست بە نائومێدی دەكات.

یاریزانەكەی بارسێلۆنا تەنیا لە یارییەكی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارباسترۆ 28 خولەك یاریكرد و دوای ئەوە بەشداری هیچ یارییەكی دیكەی نەكردووە، بۆیە بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە تاوەكو بتوانێت بە سەرەكی لە یانەیەكی دیكە یاریی بكات.

موندۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا لەلایەن چەندین یانەوە ئۆفەر پێشكەشكرا لەوانە بۆڕووسیا دۆرتموند، ئەیاكس، پۆرتۆ و بێشكتاش، بەڵام دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هانزی فلیک بڕیاری مانەوەی لە یانەكەی دا.

لە راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوەكراوە، فاتی تەواو بێهیوایە و ئەو تەنیا دەیەوێت یاریی بكات، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەكەوە بكات كە بڕوا بە تواناكانی بكات.

فاتی لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 120 یاریی كردووە، توانیویەتی 29 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

ئانسو فاتی

بابەتی زیاتر

Back to top button