ئه‌وروپاگرنگترین

چێڵسی رووبەڕووی مەترسیەکی ئێجگار گەورە بووەتەوە

ئەگەری سڕکردنی یانەکە هەیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لەبەردەم مەترسیەکی ئێجگار گەورەدایە و هەڕەشەی سڕکردنی هەیە لە ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە جیاوازکان و لەنێویشیاندا رۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی هاوسەنگی و زیانکردنی دارایی، یانە لەندەنییەکە ئەگەری هەیە دووچاری سزایەکی قورس بێتەوە.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا و بەدیاریکراوی دوای هاتنی تۆد بۆیلی وەک خاوەنی نوێی یانەکە کاتێک هاوینی 2022 سەرمایەدارە ئەمریکیەکە بە بەهای 2.5 ملیار پاوەند کڕیەوە دوای سڕکردنی رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسی دوای هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا. چێلسی لە بازاڕە جیاوازەکاندا خەرجیەکی لە رادەبەدەری کردووە بۆ کڕینی یاریزانی نوێ. کە بەپێی زانیارییەکی مانگی شوباتی ئەمساڵ سکای سپۆرتس بڵاویکردەوە، لەوەتەی بۆیلی یانە لەندەنییەکەی کڕیوەتەوە تا بڕی ملیارێک و 380 ملیۆن پاوەند یاریزانی کڕیوە. لە بەرامبەردا 483.1 ملیۆن پاوەند فرۆشیی هەبووە. ئەوەش واتا کۆی 784.7 ملیۆن پاوەند پوختەی کڕینی هەبووە.

کۆتا هەوڵ بۆ راگرتنی هاوسەنگیی لەنێوان کڕین و فرۆشتندا، چێڵسی بیری لەوەکردەوە تیمی خانمانی یانەکە بە بەهای 200 ملیۆن پاوەند بە کۆمپانیایەکی دەستەخوشکی خاوەنەکانی بلووز بفرۆشێت. بەڵام بەگوێرەی کۆتا زانیارییەکان، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەوڵەکەی رەتکردووەتەوە بەوەی موڵکەکانی هەمان یانە وەک سەرچاوەی داهاتی جیاواز لەلایەن یوێفاوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.

لە درێژەی راپۆرتە جیاوازەکاندا ئەوەس خراوەتەڕوو کە ئەگەر یانەکە کێشەکەی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان چارەسەرنەکات، ئەوا سڕکردنی لە ئەروپا سیناریۆیەکی بەهێز دەبێت.

فرۆشتنی یاریزانە دیارەکانی یانەکە یەکێکیترە لە رێگەچارەکان و ئێستا دەنگۆ هەیە نیکۆلاس جاکسن یەکێک بێت لە قوربانییەکانی ئەم گرفتە کە هاوین بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button