
یاریگا –
ئەمشەو تالیسکا جگە لە هاتریکەکەی، بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش سەرنجی مێدیای تورکیا و ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشت.
فەنەرباچێ بە سەرکردایەتی تالیسکای بەڕازیلی لە میانی هەفتەی 28ی خولەکە 4-1 لە ترابزۆن سپۆری بردەوە. یەکێک لە گۆڵەکانی یانەکەی شاری ئیستەنبوڵ بە لێدانێکی دوورهاوێژ لەلایەن تالیساوە تۆمارکرا.
ڤیدیۆی گۆڵەکە:
🇧🇷🚀 Anderson Talisca (31) scored a hat-trick for Fenerbahçe today and this was one of his goals. 🤩 pic.twitter.com/PhAnwS1fev
— EuroFoot (@eurofootcom) April 6, 2025
بەو بردنەوەیە، فەنەرباچێ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 68 و جیاوازییەکەی لەگەڵ گاڵاتەسەرای پێشەنگ بۆ تەنها 3 خاڵ کەمکردەوە.