
یاریگا –
تایلۆر سویفت خانمەگۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی نزیکترین بەربژێرە بۆ ئەوەی لە یاریی کلاسیکۆ ناوی گۆرانییەکی یان ئەڵبومێکی لەسەر درێسی درێسی بارسێلۆنا بێت.
رادیۆی RAC 1ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، تایلۆر سویفت خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی نزیکترین بەربژێرە بۆ ئەوەی بۆ یاریی کلاسیکۆ کە وابڕیارە رۆژی 10 یان 11ـی مایۆ لە گەڕی سی و پێنجەمی لالیگا بکرێت، ناوی گۆرانییەکی یان ئاماژەیەکی لەسەر درێسی یانەی بارسێلۆنا بێت، لەکاتێکدا پێشتر راگەیاندرابوو ئید شیران گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی ناوی گۆرانییەکی دەخاتە سەر درێسەکەی بارسا.
‼️ NOTÍCIA @EsportsRAC1
⭐️ TAYLOR SWIFT és la primera opció per ser l’artista de la samarreta del Barça en el clàssic del maig
✍️ L’acord està pendent dels últims serrells
🧐 Sobre la taula hi ha hagut diversos noms com el d’Ed Sheeran o el raper Travis Scott #frac1 pic.twitter.com/Wu0pJKec1g
— Esports RAC1 (@EsportsRAC1) March 26, 2025
لەوەتەی وەرزی 2022/2023 کۆمپانیای سپۆتیفای تایبەت بە بڵاوکردنەوەی میوزیک و گۆرانی بووەتە سپۆنسەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لە یارییەکانی کلاسیکۆ وێنە و ناو و ئاماژەی گۆرانیبێژێک دەخرێتە سەر درێسی بلاوگرانا، کە ساڵی 2022 بۆیەکەمجار گۆرانییەکی درەیک خرایە سەر درێسەکەی بارسێلۆنا.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان بارسێلۆنا و سپۆتیفای، لە یارییەکانی کلاسیکۆ کۆمپانیای سپۆتیفای دەتوانێت ریکلامی سەر درێسی بارسێلۆنا بفرۆشێتە گۆرانیبێژێک، بۆ ئەوەی ئاماژەیەک یان هێمایەکی خۆی بخاتە سەر درێسیەکە، یان ریکلام بۆ نوێترین ئەڵبومی یان گۆرانی خۆی بکات.
تایلۆر سویفت (35 ساڵان) لە وەرزش نزیکە و پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ تراڤیس کێلسی یاریزانی کانساس سیتی هەیە.