
یاریگا –
عوسمان دێمبێلێ وێنەیەکی چاوەڕواننەکراوە بڵاودەکاتەوە و سەرەنجی یانەی بارسێلۆنا بۆ لای خۆی رادەکێشێت.
دێمبێلێ کە ئێستا دراوەشاوەترین کاتەکانی خۆی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بەڕێدەکات، پێش ئەوەی رووبکاتە یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا یاریزانی بارسا بوو لە 2017-2023 بەڵام هەمیشە بە هۆکاری جیاواز و لەنێویاندا پابەندنەبوون بە یاسا و چوارچێوەی راهێنەرەکانی ئەو یانەیەوە، دەبووە باسی گەرمی مێدیاکان تا سەرەنجام لە دەرگایەکی تەسکەوە یانە کاتالوونیەکەی بەجێهێشت.
لە نوێترین هەڵسوکەوتیدا، ئەستێرە فەڕەنسییەکە وێنەی سەر ئینستاگرامەکەی خۆی گۆڕیوە و کردوویەتی بە وێنەیەکی پێکەوەیی لەگەڵ گاڤی هیی سەردەمی یاریکردنی لە بلاوگرانا.
هەڵسوکەوتەکە کاردانەوەی مێدیا و سۆشیاڵ میدیای لێکەوتووەتەوە. بەڵام بە زانین یاخود نەزانین، لە وێنەکەدا لۆگۆ و دروشمێکی بارسا و هیچ کۆمپانیایەکی سپۆنسەریکردنی تێدا پیشاننەداوە.
PSG forward Ousmane Dembélé’s new Instagram profile picture is a photo of him and Gavi from his Barcelona days 👀 pic.twitter.com/SOtnhA2juB
— ESPN FC (@ESPNFC) March 26, 2025
ئامارەکانی ئەو یاریزانەی باڵی راست لەم وەرزەدا نموونەییە. بەجۆرێک، وەک یەکێک لە بەربژێرەکانی بردنەوەی باڵۆندۆریش دەبینرێت.
ناوبراو لە 37 یاریی بە درێسی پی ئێسی جی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 30 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 6 ئەسێست.