کوردستان

یاریزانانی هەولێر مووچەیەکیان وەرگرت و تیپەکەش گەڕایەوە مەشقەکانی

70 رۆژ بوو یاریزانانی هەولێر مووچەیان وەرنەگرتبوو

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی هەولێر مووچەیان بە یاریزانانی هەولێردا و ئەمڕۆش مەشقی تیپەکە بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانەکان دەستیپێکردەوە.

چوارشەممە ( 26ـی ئاداری 2025 ) یاریزانانی هەولێر بەشدار لە خولی نایابی کوردستان گەڕانەوە مەشقەکانیان، یەکێک لە یاریزانانی هەولێر تایبەت  بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند: دوای ئەوەی بۆ ماوەی 70 روژبوو مووچەمان وەرنەگرتبوو، ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی هەولێر مووچەیەکیان پێماندا و بەڵێنیان داوە دوای جەژنی رەمەزان مووچەیەکی تریشمان پێبدەن بەو مەرجە گەراینەوە مەشقەکان و بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە ئامادە دەبین.

ئەم وەرزە سێیەم جار بوو یاریزانانی هەولێر بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان بایکۆتی مەشق و راهێنانی تیپەکە بکەن، رۆژی شەممەش بۆ یارییەکەی بەرامبەر چوارقوڕنە لە گەڕی24ـی خولی نایابی کوردستان ئامادە دەبن، هەولێر بە 24 خاڵ لە ریزبەندی 12ـەی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button