ئه‌مریکاگرنگترین

ڤینیسیۆس: دەبێت بیر لەو كارانە بكەینەوە كە كردوومانە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی بە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئەرجەنتین دەربڕی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای ئێل مۆنۆمێنتالی تایبەت بە خۆی میوانداری بەڕازیلی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

لە دوای یارییەكە ڤینیسیۆس جونیۆر گوتی:

دەبێت بیر لە هەموو ئەو كارانە بكەینەوە كە كردوومانە.

ئەمڕۆ چووینە ژووری جل گۆڕین و زۆر شت نەبوو باسی بكەین، تەنیا دەبێت بیر لەوە بكەین لە یاریگادا چیمان كردووە، زۆر خراپ یارییمان كرد، ئەرجەنتین یارییەكی جوانی لە بەردەم هاندەرانی كرد.

دەبێت زۆر شتی جیاواز بكەین، ئەو كارە باشانەی كە بۆ درووستكردنی تیمێكی گەورە دەیكەین، هەمووان دەزانن ئەم كراسە چەند قورسە، هەموو شتێك سەختە، دەبێت باشتر بین، سەرمان بەرز دەكەینەوە و خۆمان بەدەستەوە نادەین، با سەركەوین بۆ مۆندیالی داهاتوو.

تەنیا ساڵێك بۆ مۆندیال ماوە، پێشتر لە یەك مۆندیال یاریم كردووە ونامەوێت جارێكی دیكە شكست بهێنمەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دێت و هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ریزبەندی چوارەم دێت بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button