ئینگلتەراگرنگترین

سێ ئەستێرەکەی لیڤەرپوول بڕیاری خۆیانیان داوە

Yariga App

یاریگا –

هەرسێ ئەستێرەی دیاری یانەی لیڤەرپوول، ڤێرجل ڤان دایک، محەمەد سەڵاح و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بڕیاریان لەبارەی بابەتی مانەوەی خۆیان داوە.

ئەم هاوینەی دێ ئەو سێ رەگەزە سەرەکییەکەی لیڤەرپوول گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت و تا ئێستاش یانەکە هەڵوێستی روونی پیشاننەداوە.

بەگوێری نوێترین زانیاریی کە زۆرێک لە سەرچاوە جیاوازەکان بڵاویانکردووەتەوە لەنێویاندا TEAMtalkی ئینگلیزی، سیانە سەرەکییەکەی لیڤەرپوول بڕیاریان داوە هاوین ئانفیڵد جێبهێڵن.

لە درێژەی زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە کە جگە لە خەمساردیی یانەکە تایبەت بە پیشاننەدانی نیازی روون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، هاوکات کرانەدەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ هۆکارێکیتری پشت بڕیارەکانی ڤان دایکی کاپتن و دوو هاوتیمەکەی دیکەیەتی.

لیڤەر بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەر لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ کرایەدەرەوە لەسەردەستی پاریس سانجێرمان، ئەگەرچی تیمەکەی ئارنێ سڵۆت وەک پاڵێوراوێکی سەرەکی بۆ نردنەوەی نازناوەکە دەستنیشانکرابوو.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەبوو سڵۆت پەرۆشی خۆی بۆ مانەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەربڕی، لە بەرامبەردا یاریزانەکە پەیامی ئاراستەی هاندەرانی یانەکە کرد بەڵام هێشتا خۆی بەدوورگرت لە پێدانی هەر دڵناییەک.

ڤان دایک هەموو شتێک لەبارەی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات – Yariga

 

بابەتی زیاتر

Back to top button