
یاریگا –
محەمەد بەسڕاوی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانی لە خولی رۆشنی سعوودیە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە و باسی گواستنەوەی ئەستێرە گەورەکان بۆ سعوودیە دەکات.
لە ماوەی رابردوودا، زۆر باس لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید و محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول و کێڤن دی بڕۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بۆ سعوودیە دەکرێت.
گرێبەستی ئێستای ڤینی لە هاوینی ساڵی 2027 لە ریال مەدرید بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ڤینیسیۆس لە هاوینی ساڵی 2018 لە فلامێنگۆی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و ئێستای بەهای گواستنەوەی بریتییە لە 200 ملیۆن یۆرۆ.
¿Acabará Vinicius en la liga saudí? 👦🏿
Mohammed Basrawi, uno de los jefes de la Pro Saudi League nos explica cómo está el asunto 🇸🇦 https://t.co/VcaEi4hfUz
— MARCA (@marca) March 18, 2025
لە ماوەی رابردوودا، باس لە کۆبوونەوەی نێوان ڤینیسیۆس و بەرپرسانی حکومی سعوودی کرا، گوایە یانەکانی سعوودیە ئامادەن بڕی یەک ملیار یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە خەرج بکەن.
محەمەد بەسڕاوی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا دەڵێت
ئێمە دەستوەردان لە گواستنەوەی یاریزانانی یانەکانی سعوودیە ناکەین، بەڵکو ئێمە وەکو خول، حەز دەکەین یاریزانانی وەکو ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ لە سعوودیە یاریی بکەن. بەڵام ئەمە پەیوەستە بە پلانی یانەکان و هەندێک بابەتی دیکە.
ئەو ئۆفەرانەی باس دەکرێن زۆر زێدەڕۆیی تێداکراوە، بەڵام لە داهاتوودا بۆ بەرزکردنەوەی بەهای خولی سعوودیە، پارە بەکاردەهێنین. لایەنی ئابووری لە سعوودیە بەخێرایی گەشەدەکات و دەبێ ئەوروپییەکان لەوە تێبگەن، سعوودیە لەسەر هەمان رێچکەی ئەوان هەنگاو دەنێت و بیرۆکەکە تەنیا خەرجکردنی پارە نییە.
لەبارەی ئەگەرەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ محەمەد سەڵاح، بەسڕاوی دەڵێت
سەڵاح یەکێکە لە باشترین یاریزانانی جیهان و خاوەن پێگەیەکی جەماوەری گەورەیە لە وڵاتانی ناوچەکە، هیواخوازم پەیوەندی بە خولەکەمانەوە بکات و دەرگاکانی ئێمە کراوەن.