
یاریگا –
جۆن مۆس، ناوبژیوانی پێشووی ئینگلیزی رووداوێکی سەیری خۆی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ دەگێڕێتەوە.
مۆس، ناوبژیوانێتی سەدان یاریی پرێمەرلیگی کردووە و بە توندوتۆڵی نێو یاریگا بەناوبانگ بوو. ناوبژیوانەکە لە کاروانی خۆیدا 907 کارتی زەرد و 14 کارتی سووری بەکارهێناوە، جیا لەمەش 81 پێناڵتی هەژمارکردووە.
ناوبژیوانەکە دووپاتیدەکاتەوە، قورسترین ئەرکی نێو یاریگا، کۆنتڕۆڵکردنی یاریزان و راهێنەرانبوو، بەتایبەت ئەو راهێنەرانەی ئەکشن دروستدەکەن، لە وەڵامی پرسیاری کۆنتڕۆڵکردنی قورسترین کەسایەتی، دەڵێت
بەردەوام پەیوەندییەکی خۆشەویستی-رقم لەگەڵ مۆرینیۆدا هەیە. سێجار بە کارتی سوور دەرمکردووە، پێموایە راهێنەرێکی سەرسووڕهێنەر بووە، کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشی هەبوو و ئاڵنگاری بۆ من دروستدەکرد.
لەگەڵ ئانتۆنی تایلەر چووین بۆ بەڕێوەبەردنی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ. لە گەراجی یاریگاکە بینیمان و بە شێوەیەک سڵاوی لێکردنین، وەکو ئەوەی ئێمە برابین لە یەکتر ون بووبین.
لە رووداوێکی دیکەدا، مۆس گلەیی لە مۆرینیۆ کردبوو، کە لە پرێس کۆنفڕانسی دوای یارییەکان، باسی لایەنەکانی ئەرێنی ناوبژیوانان ناکەن، کەچی کاردانەوەی مۆرینیۆ بەمشێوەیە بوو
پێمگوت مۆرینیۆ، تۆ هەرگیز لە تەلەڤزیۆن بە شێوەیەکی ئەرێنی باسی ناوبژیوانان ناکەیت. لەپڕ پێی گوتم بوەستە و رایکرد. ئەوکاتە یاریزانێک خەریکی قسەکردن بوو بۆ کەناڵی سکای سپۆرتس، مۆرینیۆ پاڵی پێوەنا و چووە بەردەم کامێراکە و گوتی ”پێم وایە ناوبژیوان ئەمڕۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد”، دواتر هاتە لای ژووری جلگۆڕینی ناوبژیوانان و پێی گوتم ”دانەیەکم قەرزداری”.
مۆرینیۆ لە پرێمەرلیگ راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و تۆتنهامی کرد، ئێستا لە سوپەرلیگی تورکیا راهێنەری فەنەرباچێیە.