
یاریگا –
تایلاند بە توندی چووەتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی مافی میوانداریکردنی کێبڕکێیەکانی فۆرمولان وەن.
ستێفانۆ دۆمینیکالی، سەرۆکی جێبەجێکاری فۆرمولا وەن، گفتوگۆیی پڕ وردەکاری لەگەڵ حکومەتی تایلاند کردووە و لەوانەیە لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو شتێک یەکلاییبکەنەوە.
لەم وەرزەدا 24 کێبڕکێ لە وڵاتی جیاواز دەکرێن، یەکەم کێبڕکێش لە ئوسترالیا بەڕێوەچوو و تیایدا لاندۆ نۆریس، شۆفێری مەکلارن خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.
هەرچەندە پێشتر هیچ کێبڕکێیەکی فۆرمولا وەن لە تایلاند نەکراوە، بەڵام گۆڕەپانی بوریرام لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، میوانداری چەندین کێبڕکێی مۆتۆ جی پی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، فەڕەنسا و ئەڵمانیا هەوڵەکانیان دەستپێکردووە، تاوەکو جارێکی دیکە میوانداری کێبڕکێیەکان بکەن.