کوردستان

هەولێر لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و یاریزانانی خولی عێراقیش فریای پێشمەرگە نەکەوتن

شێروانە بەبێ یارییکردن سێ خاڵی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە هەولێر تووشی شکست هات و پێشمەرگەی هەولێریش بە یاریزانانی خولی عێراقیەوە یەکسان بوو.

لە گەڕی 23ـی خولی نایابی کوردستان، هەولێر لە سلێمانی بە ئەنجامی 3 _ 0 بە سیروانی نوێ دۆڕا، سێیەم شکستی لە سەریەکە بۆ هەولێر و شەش یارییشە لە خولەکە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، سیروانی نوێش دوای سێ یاریی جارێکی تر گەڕایەوە سەرکەوتن، هەولێر بە 24 خاڵ لە ریزبەندی 12ـە دێت و سیروانی نوێش بە 30 خاڵ چووە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی کوردستان.

پێشمەرگەی هەولێر هەنگاوێک دواکەوت لە کێبڕکێی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دوای یەکسان بوونی لەگەڵ دەربەندیخان بە گۆڵێک، بۆ ئەم یارییەش کە دووەم یارییە بەدوای یەک هەریەک لە یاریزانان هەردی سیامەند یاریزانی ناسڕیە و دانا کامەران یاریزانی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵگورد قەیس یاریزانی هەولێر یارییان بۆ تیپەکە کرد، پێشمەرگە بە 43 خاڵ لە ریزبەندی دووەم مایەوە و بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ شێروانەی خاوەن ریزبەندی یەکەم، دەربەندیخانیش بە 30 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.

شێروانە تاکە یانەیه لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان نۆ خاڵی وەرگرتووە بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بکات، لە قۆناخی یەکەم رانیە بەهۆی بایکۆتی یاریزانەکانی بەرامبەر شێروانە یارییان نەکرد و سێ خاڵ درا بەشێروانە، سێ خاڵی سەیدسادقیشی وەرگرت دوای کشانەوەی سەیدسادق لە خولەکە، ئەمڕۆش بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان یاریزانانی برایەتی گەشتیان بۆ کەلار نەکرد و شێروانە ئەم سێ خاڵەشی وەرگرت، بە 46 خاڵ شێروانە لە ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دوای تەواوبوونی یارییەکانی گەڕی 23

بابەتی زیاتر

Back to top button