
یاریگا –
سێرجیۆ رامۆس، لە دوا ساتەکانی یاریی نێوان مۆنتێری و پووماس لە خولی مەکسیکی بە کارتی سوور کرایەوە.
مۆنتێری یارییەکەی 3-1 لە پووماس بردەوە و رامۆس یەکەم کارتی سووری لە خولی مەکسیکی وەرگرت، دوای ئەوەی بە شەق لە گیلێرمۆ ماڕتینێزیدا، هەرچەندە تیمەکەی 3-0 لە پێشەوە بوو.
رامۆس لە سۆشیاڵ میدیا لەبارەی کارتە سوورەکە بە تەنزەوە روونیکردەوە
ناتوانم ئەم خولە بەبێ وەرگرتی کارتی سوور جێبهێڵم.
لەبارەی بردنەوەی یارییەکە، رامۆس نووسیویەتی
یارییەکی زۆر قورس و یاریگایەکی سەرنجراکێش بوو، کاتی ئەوەیە پشوو بدەین.
رامۆس لە سەرەتای مانگی رابردوودا، پەیوەندی بە مۆنتێری کرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ بەبێ یانە مابووەوە، بەهۆی جێهێشتنی سێڤییا و رێکنەکەوتنی لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە.
رامۆس بە درێژایی کاروانی وەرزشی یاریی بۆ یانەکانی پاریس سانجێرمان، ریال مەدرید و سێڤییا کردووە.