کوردستان

رزگاری راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەنوەر رەشیدی راهێنەر، رزگاری راهێنەری نوێی بۆ تیپەکەی دەستنیشانکرد.

رزگاری ئەمڕۆ لە گەڕی 23ـی خولی نایابی کوردستان یەکەم یاریی لە نێو یاریگای خۆی دۆڕاند، دوای یارییەکە ئەنوەر رەشیدی راهێنەر دەستی لەکارکێشایەوە و لەلایەن دەستەی کارگێڕیەوە قبوڵکرا، رزگاری هەشت یارییە لە خولی نایابی کوردستان سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، هەفتەی رابردووش راهێنەری پێشووی تیپەکە دەستی لەکارکێشایەوە بەڵام کارگێڕی یانەکە رەتیکردەوە و بریاریاندا لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت.

بۆ شوێنگرەوەی ئەنوەر رەشیدی راهێنەر، رزکار بە فەرمی لەگەڵ هۆگر عەبدوڵا راهێنەری وەرزی رابردووی دەربەندیخان گەیشتە رێکەوتن، رزگاری 28 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button