ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەنووسێک؛ مۆدریچ لە 70 ساڵیشدا لە ئاردا گولەر باشترە

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچی کڕواتی لە کۆتا رۆژەکانی کاروانی وەرزشی نزیکدەبێتەوە و لە ئێستاوە مقۆمقۆ لەبارەی شوێنگرەوەی هەیە.

مۆدریچ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی وەرزێکی دیکەش لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

ئامانجی ئەستێرە کڕواتییەکە ئەوەیە بە ئاستێکی بەرزەوە بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات، بۆیە دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و پارێزگاری لە توانای جەستەیی بکات.

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا شوێنی تۆنی کروسی پڕنەکردووەتەوە و پێویستە چارەسەرێک بۆ شوێنی مۆدریچیش بدۆزێتەوە، بەشێک لە هاندەران ئاردا گولەر بە شوێنگرەوەیەکی گونجاو دادەنێن و بەشێکی دیکەش متمانەی پێ ناکەن.

ئانتۆنیۆ رۆمێرۆ، رۆژنامەنووس و شیکەرەوەی رادیۆی کادینا سێر لەبارەی گولەر دەڵێت؛

ئاردا هەرگیز ناتوانێت شوێنی مۆدریچ پڕبکاتەوە، هەر لە سەرەتاوە یاریزانێکی چەواشەکار بوو، لە مەشقەکان زۆر باش دەردەکەوێت بەڵام لا یاریگادا وانییە و ئاستی زۆر خراپە، وەک ڤایرۆکسێکە بۆ ریال مەدرید.

لوکا مۆدریچ واز لە یاریکردن بهێنێت، تەمەنی بگاتە 70 ساڵ و لە کڕواتیا خەریکی کشتوکاڵ بێت، هێشتا هەر لە ئاردا گولەر باشترە.

ئەم هێرشانەش بۆسەر گولەر دوای ئەوە دێن، کە لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاریال، ئانچێلۆتی لە خولەکی 83 دەرفەتی یاریکردنی بە گولەر بەخشی کە چەند یارییەک بوو یەک خولەکیش بەشداریی نەکردبووە.

گولەر دەرفەتێکی بۆ رێککەوت و بە ئاسانی دەیتوانی گۆڵێک بۆ ئێمباپێ دروست بکات. بەڵام پاسی نەدا و شوتی بۆ گۆڵ کرد، ئەوەش کیلیانی تووڕەکرد کاردانەوەیەکی نەرێنی نیشاندا، چونکە بەو گۆڵە دەیتوانی هاتریک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button