ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا وادەی گەڕانەوەی بوکایۆ ساکا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بوکایۆ ساکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەکات.

دوێنێ یەکشەممە لە یارییەکانی گەڕی 29ـی پرێمەرلیگ، ئارسیناڵ لە دێربی لەندەن میوانداری چێڵسی کرد و بە تاکە گۆڵێکی میکێل مێرینۆ یارییەکەی بردەوە.

پاش یارییەکە میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ دوایین نوێکاریی لەبارەی دۆخی پێکانەکەی بوکایۆ ساکا ئاشکراکرد و وادەی گەڕانەوەی یاریزانەکەی دیاریکرد.

ساکا لە گەڕانەوە نزیکبووەتەوە، بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، هەفتەی داهاتوو بۆیەکەمجار لەدوای سێ مانگ دەگەڕێتەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان، ئەوکات سەیر دەکەین بزانین کاردنەوەی بەتۆپەوە چۆن دەبێت و تاوەکو چەند بۆ یاریکردن ئامادە دەبێت.

ساکا لە 22ـی دێسێمبەری 2024 لە ماسوولکەکانی رانی تووش پێکان بووە و نەشتەرگەری بۆکرا. بەوهۆیە ماوەی 101 رۆژە بەشداریی هیچ یارییەکی نەکردووە.

گەنەرز لە 8ـی نیسان لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ریال مەدرید دەکات، لە 16ـی نیسانیش لە یاریی گەڕانەوە و لە سانتیاگح بێرنابیۆ دەبێتە میوانی یانە ئیسپانییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button