ئیسپانیا

تیپەکەی فلیک ژمارەی پێوانەیی چاڤی تێدەپەڕێنێت؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بە سەرۆکایەتی هانسی فلیک دەیهەوێت لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتوو بێت و ئەو ژمارە پێوانەییەی بارسا لە سەردەمی چاڤی هێرناندێز تۆمارکرابوو، تێبپەڕێنێت.

بارسێلۆنا ئێستا چانسی بەدەستهێنانی سێ یانەی هەیە و چاوی لە بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە. بلاوگرانا بڕیارە ئەمشەو لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ رووبەڕووی رۆخی بلانکۆس دەبێتەوە و ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییەکی سەختی دەبێت. ئەگەر تیپەکەی فلیک بیەوێت لالیگا بباتەوە، دەبێت بتوانێت لەم یارییە سەختانە سەرکوتوو بێت.

بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز لە وەرزی 2022/2023، بارسێلۆنا توانی لە شانزە یاریدا بێ دۆڕان بمێنێتەوە و تامی شکستی نەکرد. ئێستا ئەگەر بارساى فلیک بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید نەدۆڕێت، ئەوا دەتوانێت ژمارەی پێوانەیی تیپەکەی چاڤی هێرناندێز تێپەڕێنێت و ژمارەی یارییەکانی بەبێ شکست زیاد بکات.

ئەگەر بارسێلۆنا ئەم ئامارە تێبپەڕێنێت، ئامانجی داهاتووی ئەو هاوتاکردنی ژمارەی پێوانەیی تیپەکەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی دەبێت کە لە وەرزی 2019/18دا 23 یاری بەبێ دۆڕان؛ تیپێک کە یاریزانی وەک مێسی و لویس سوارێز و پیکێ و ئەلبا و بوسکێتسی هەبوو.

تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنیش چاوی لە پارێزگاری کردنی چانسی بردنەوەی لالیگایە بۆ بردنەوەی یارییەکە هەموو هەولێکی دەدات. یاریی لوتکەی لالیگا لە نێوان ئەتلێتیکۆ بەرامبەر بارسا ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر لە مێترۆپۆلیتانۆ بەڕیوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button