ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

بۆتان ئەمین لە خولی ئینگلیزی؛ ئەو کوڕە کوردەی رایان گیگز بیری بەریتانییەکان دەهێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری سویندن تاون دوای بانگهێشتکردنی بۆتان ئەمین بۆ تیپی یەکەم ستایشی ئەو کوڕە کوردە دەکات و دەڵێت ‘بۆتان ئەمین شێوازی یاریکردنی لە رایان گیگز دەچێت’،

ئایان هۆلۆوای، راهێنەری سویندن تاون لەبارەی بۆتان ئەمین شێرشبەری لاوی کوردی یانەکەی دەڵێت :’بۆتان ئەمین شێوازی یاریکردنی وەکو رایان گیگزە، هەرکاتێک یاریکردنی دەبینم گیگزم بیر دەکەوێتەوە، ئەم جۆرە یاریزانانە هەروا بە ئاسانی دروست نابن’.

هەروەها راهێنەرە ئینگلیزەکە لەبارەی بۆتان دەشڵێت :’کاتێک دەبینم یاریزانێک بەمشێوەیە یاریی بە رکابەرەکانی دەکات و تێیاندەپەڕێنێت چێژی لێوەردەگرم، لە سەردەمی مندا گیگز وابوو، مێزەکەی بەسەر رکابەرەکانیدا ئاوەژوو دەکردەوە’.

کوڕە کوردەکەی سویندن تاون ئەمڕۆ بۆیەکەمجار لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا لە خولی سێی ئینگلتەرا بەرامبەر چێڵتینهام بە سەرەکی یاریی کرد، کە جگە لەو یارییە بەشداریی پێنج یاریی دیکەی تیپی یەکەمی کردووە و 106 خولەک یاریی کردووە و ئەسیستێکی کردووە.

Image

بۆتان ئەمین کێیە؟

بۆتان ئەمین (لەدایکبووی 24ـی ئەپرێلی 2007) لە تیپی خوار 18 ساڵانی سویندن تاونی ئینگلیزی یاریی دەکات، ئەم وەرزە چەند جارێکە لەلایەن ئایان هالۆوای راهێنەری تیپی یەکەمی سویندن تاون بانگهێشت دەکرێت.

وەرزی رابردوو بۆتان لە جامی لاوانی یەکێتیی ئینگلتەرا هەمووانی سەرسام کرد، لەگەڵ سویندن تاون لە سێ یاری چوار گۆڵی کرد. لە قۆناخی سێیەم بەرامبەر لوتن تاون یاریی کرد، دواتر لە قۆناخی چوارەم بەرامبەر مانچێستەر یونایتد هەردوو گۆڵی یارییەکەی کرد و ئەو دووانەیە بووە هۆی ئەوەی سەرنجی هەموو ئینگلتەرا رابکێشێت، لە قۆناخی پێنجەم ئەو کوڕە کوردە رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە بردنەوەی سویندن هەبوو کاتێک 2-1 لە سەندەرلاندیان بردەوە، بۆتان گۆڵی سەرکەوتنی لە یارییەکە کرد.

پێشتر رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردبوو، یانەکانی مانچێستەر یونایتد و وۆلڤەرهامتنی ئینگلیزی چاودێری بۆتان ئەمین هێرشبەری لاوی یانەی سویندن تاونی ئینگلیزی دەکەن، دەیانەوێت ئەو یاریزانە کوردە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە بۆتان بە یەکێک لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی ئێستای ئینگلتەرا دادەنرێت.

یاریزانێکی دیکەی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا و فیفا رەزامەندیی پێدا

بابەتی زیاتر

Back to top button